ئەی پەرتەوی ڕەنگت بە مەسەل عەینی چرایە
Appearance
ئەی پەرتەوی ڕەنگت بە مەسەل عەینی چرایە | وەی حەلقەیی زولفت شەبەهی دامی بەڵایە |
کردووتە نیشانەی سەری موژگانی خەدەنگت | بۆیە دڵەکەم بێکەسە لەم گۆشە خزایە |
سەوداسەری تۆم مەمخەرە زیندانی جودایی | سندووقی سەرت دەفعەیێ مەیلم کە وەلایە |
بێ یار و دەلیل، پا مەنێ ڕێی عەشقی جەوانان | چەند سەر لەسەر ئەم ڕێگە لە سێدارە درایە |
پەروای نییە ئەسڵا لە قسەی زاهیدی خودبین | مەعلوومە حەیای عاشقی بێچارە ڕژایە |
گیراوی سەری زولفی تۆ تا مردنە قوربان | چۆن باوەڕە حەپسی تۆ کە لەم قەیدە ڕەهایە |
خوێنم بڕژێ سوورەتی ناوی تۆ دەکێشێ | تا نەمکوژی نازانی کە سافی بە وەفایە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|