Jump to content

ئەی پەرتەوی ڕەنگت وەکوو ڕەنگی هەمەڕەنگە

From Wikisource
ئەی پەرتەوی ڕەنگت وەکوو ڕەنگی هەمەڕەنگە (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310568ئەی پەرتەوی ڕەنگت وەکوو ڕەنگی هەمەڕەنگە1918تاھیر بەگی جاف
ئەی پەرتەوی ڕەنگت وەکوو ڕەنگی هەمەڕەنگە خاڵت بە مەسەل زولفی سیاهت، شەوەزەنگە
بەزم و تەرەب ئامادەیە، ساقی مەیێ فەرموو دەنگی دەف و ناڵەی نەی و ئاوازەیی چەنگە
لێوت کە وەکوو لەعلی بەدەخشانە بە ئاڵی گەنجوور و نگەهبانی دەهان و دەمی تەنگە
تابووری موژانت لەگەڵ ئەگریجە بەرابەر وەستاوە ئەڵێی لەشکری ژاپۆن و فەرەنگە
سەد نامی خودا بێ لە دوو پوستانی ئەنارت گرد و شلک و نازک و پڕ چنگ و قەشەنگە
بۆ باری خەمت گەر بەدەنم سستە مەڕەنجە پێکراوی موژەی تۆیە نە کوژراوی تفەنگە
سەرگەشتە و و ئاشوفتەیی ئەشقم وەکوو فەرهاد کێوم بە دڵ و سینە و سەر، پەنجە قوڵەنگە
چاوت بە مەسەل ئافەتی دڵهایە وەلیکن بۆچ وایە کە ئەبرۆیی کەچت مەیلی وە جەنگە
لەم ڕۆژە کە ڕووم خستە بەری پێی و وتی پێم ئەی ئەبلەهە، کەی ماڵشی ئاوێنە بە سەنگە؟
مەنعی مەکە تاهیر کە ئەگەر مات و خەمۆشە دێوانەیی ڕووی تۆیە نە مەستی مەی و بەنگە


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.