Jump to content

ئەی ڕەفێقان هیممەتێ بۆ دەردی سینەم مەرهەمێ

From Wikisource
ئەی ڕەفێقان هیممەتێ بۆ دەردی سینەم مەرهەمێ (1956)
by عارف عورفی
308037ئەی ڕەفێقان هیممەتێ بۆ دەردی سینەم مەرهەمێ1956عارف عورفی
ئەی ڕەفێقان هیممەتێ بۆ دەردی سینەم مەرهەمێ تاکوو کەی تەنها لە کونجی حەسرەتا بم هەمدەمێ
ئەی فەڵەک تاکەی بمێنم وێڵی سەحرا و چۆڵ و هەرد وەک وەلی دێوانە عاشق بم بە ڕوخساری شەمێ
ئاخری بۆ کوێ بڕۆم چی بکەم لە دەستی جەیشی غەم هەر شەوێکم چەرخی گەردوون بۆم ببارێنێ غەمێ
شاری سینە دائیمەن ئاشووبی غەم دایگرتووە نەمدی خۆشی لەم خەرابابادە غەیری ماتەمێ
قودرەتێ بۆ دەفعی دێوی غەم لەسەر موڵکی وجوود بۆ خوا ئەی ئاسەفی موڵکی سولەیمان خاتەمێ
تاکوو کەی وێران بێ موڵکی دڵ بەدەست پووری پەشەنگ بۆ شکستی پەنجەیی ئەم زاڵمە کوا ڕۆستەمێ
کوا زەمانی تافی جوانیم قودرەتی پەنجەی هونەر ئاخری بەم پیرییە کەوتوومە داوی پەرچەمێ
توشنە لەب بۆ چی بمێنم ئیلتیجام هێنایە بەر بابی عەدلت ئەی شفيع المذنبينم زەمزەمێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).