بابە ئەگەرچی ساکنی بەغدادی دڵبەرم
Appearance
کاغەزێک بۆ باوکم لە بەغداوە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە
بابە! ئەگەرچی ساکنی بەغدادی دڵبەرم | هەرچەند ئەنیسی ئەهلی موجیدد و دلاوەرم |
ئەمما کە یادی ئەو وەتەنەم دێتەوە خەیاڵ | دڵ عاجزە، موشەووەشە فیکرم، موکەددەرم |
بابە! بە یادی ئەو وەتەنە و ئاو و خاکەکەی | زەڕڕاتی لەش بە یەکتر ئەڵێن من موعەتتەرم |
یادێکی مەعنەوی شک ئەبەم لەو وڵاتەدا | تەئسیر ئەکاتە سەر دڵی زاری موحەققەرم |
ئەو خاکە پێم ئەڵێ بە تەبیعەت کە گەوهەرم | ئەو ئاوە پێم ئەڵێ بە تەبیعەت کە کەوسەرم |
ئەو کوردە پێم ئەڵێ کەیومەرس و سکەندەرم | ئەو ئەهلە پێم ئەڵێ بە شەجاعەت کە حەیدەرم |
بەخوا لە دووریی ئەو وەتەنە و ئەهل و خاکەکەی | ڕۆژم بە مانگە، مانگ بە ساڵ، تاجەکەی سەرم |
ئەم جەژنە دێمەوە بە لیقای شاد ئەبم ئەگەر | چەرخی فەلەک خەراپی نەکا هەرچی شک بەرم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|