بادە نۆشی
Appearance
کە دولبەر بادە نۆشی کا، ئەبێ من خزمەتی مێو کەم | بە شەو ئاودێری باخات و بە ڕۆژ دەفعی چڵ و چێو کەم |
ئەوەندە یاس و بێزارم لە چەرخ و ئەهلی ئەم چەرخە | ئەبێ تەقلیدی مەجنوون و خەیاڵی ژینی سەر کێو کەم |
چ ڕۆژێکە خوا ئەمڕۆ کە هاواری برینداریم | نەوێرم بانگی بۆ هەڵدەم، بە بۆڵەبۆڵی ژێر لێو کەم؟ |
مۆقەددەر باڵی توند بەستم، دەری کردم لە ناو یاران | مەگەر ئەمجار بە ناچاری، ڕەفێقی جنیی و دێو کەم |
کە باخی ئارەزووم ئەمڕۆ نەبێ زاهید لە مەحشەردا | ئیتر بۆچ ئارەزووی باخی هەنار و قەیسی و سێو کەم |
خەیاڵم وا بوو گۆچانی نەسیحەت هەڵگرم بۆ ڕان | وەکوو مووسا لە دەشتی ئەقدەسا، شوانانە هەر عێو کەم |
شوعەیبێکم نەدی شەرتی شوانیم بۆ بەجێ بێنێ | ئیتر بۆ خزمەتی ڕانی، بەبێ سوود و بەبێ خێو کەم؟ |
چ خۆشە قانعی ئەمڕۆ، لە دەشتی وەحدەتا وەک تۆ | بە هیوای جەژنی سەربەستی، لە خوێنی جەرگ پارشێو کەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|