بازی دووری وا بە تیری غەم دڵی کردم نەزار
Appearance
بازی دووری وا بە تیری غەم دڵی کردم نەزار | قەت موعینێکم نییە عەرزم بباتە کۆیی یار |
دەردی دووری بەو تەبیبانە عیلاجی ناکرێ | زامی تەقدیری ئەزەل با داروویی لوقمان چ کار |
ئاوری هیجران لە سینەمدا بێ کفنم بۆ چییە؟ | خۆی لەبەر ئەو ناڵە ناگرێ سەنگی تابووت و مەزار |
ئەی ڕەفیقان عیللەتی دووریمە دەستم لێ مەدەن | قەت شیفای نایە برینم تا نەگاتە دەستی یار |
تەوقی عەشقی ویم لە گەردندا، نەجاتیم بۆ نییە | کۆششی بێفایدەیە یادی خەلاسی و ڕستگار |
من گەدایی کۆی یارم پادشاهیم کەی دەوێ | دەوڵەتی دونیا و قیامەت بۆچمە بێ چاوی یار |
عالەمت بێزارە لێ سافی لەبەر زاری، بەسە | مەقسەدت تەفویز بکە بۆ خالقی پەروەردگار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|