بانگی ئاگاداری
Appearance
دە کوردە! گیانەکەم بەزم و سەفا بەس | سەفای پڕ زەحمەتی باری جەفا بەس |
بە دینم بت پەرەستی عارە، بۆ دین | دەسا پەرسینی ئاوی کانی با بەس |
بزانە چۆن ئەچیتە ڕیزی هاوماڵ | بە بێ قازانج! ئیتر حاو و حەوا بەس |
برای کوردم! کە خۆت ناو نا منەوەر! | بزانە بوغزی شەرعی موستەفا بەس |
مەکەن هەرگیز خەیاڵی ژێردەسی خەڵک | دەسا کۆشش لە هەر کاری فەنا بەس |
دە داوای حەقی خۆت کە و هیچ مەترسە | لە دڵ دوژمن ئیتر شەرم و حەیا بەس |
تەجەموع باعیسی تەشکیلە بۆ تۆ! | لەگەڵ هاوماڵەکەت، حەرب و وەغا بەس |
ئەگەر هات ئەجنەبی لوتفت لەگەڵ کات | بە پارە ئەتکڕێ، عەقڵی هەبا بەس |
ئەگەر قانع ئەتۆش مەردی لە مەیدان | بەسە، هەجوی هەموو قەوم و برا بەس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|