با بناڵم
Appearance
با بناڵم بەم برینۆ تا بە ڕۆژی نەفخی سوور | لەشکری مەینەت بە جارێ قڕ بکا عەیش و سروور |
وەک خەدەنگی قەوسی ئەبرۆی نەوجوانە قامەتم | موقتەبەس دال و ئەلف، لام و دالی بێ شعوور |
نەک ئومێدە بۆ دڵ و نەک شادییە بۆ شەوق و عەیش | سەر لە یەک شێوێنن و، کۆچکردنیش بۆ خوار و ژوور |
کەی لە هەر «دێ»وە ئەبێت تەرفیعی ئیعزازی وەتەن!؟ | یا لە هەورامانۆ بکشێ بۆ محاڵی شارەزوور!؟ |
ئیتتیفاقی عامەیە مەرهەم لەبۆ دەرمانی کورد | کۆمەڵێک پێکۆ بنێن وەک ئیجتماعی سەلم و توور |
کەی لە کردە نائومێد و بەشبڕاوە هیچ کەسێک!؟ | بۆنی بۆگەن دێ لە سیر و عەتری خۆشبۆیە بخوور |
تا قیامەت قانعا وەسیەت بکەی فایدەی نییە | کوردستانی کوشت بە جارێ، کانی با و پیرمەسوور |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|