برادەر ڕوو لە درگاهی خودا کە
Appearance
برادەر ڕوو لە درگاهی خودا کە | خوداوەندێ کە وا تەنها و تاکە |
نەکەی تۆوی خراپە دانەچێنی | برام بەزری خراپ ناهێنێ چاکە |
خراپە هیچی لێ نایەتە بەرهەم | بکە چاکە برادەر چاکە چاکە |
نەتیجە و عاقیبەت هەر چوونە بۆمان | لەجێی کەیف و سەما ڕوو لە سەما کە |
زەمانە زۆری وەک تۆی خست و کوشتی | نەبەستی پشت بە پشت ئەم کۆنەلاکە |
هەزارانی وەکوو تۆی خستە ژێر خاک | لەدەس ئەم پیرە تا ئەتوانی ڕاکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|