براکەی کوردم کاکی خوێندەوار
Appearance
براکەی کوردم کاکی خوێندەوار | وێنەم پێشکەش کرد بە هۆی یادگار |
بەڵام ئەم وێنە کەوا پەرۆشە | سەر و گوێلاکی ئەڵیێ نەخۆشە |
ئەمە ژێر تەشوێی دەردی گرانە | سینەمای چەرخ و زەدەی زەمانە |
هەر شەوێ خەمێ هەر تاوێ دەردێ | هەر ڕۆژ گیرۆدەی هەناسەی سەردێ |
ساڵێ ئەفەندی، مانگێ مەلا بوو | ڕۆژێ ئاشەوان، ڕۆژێ فەلا بوو |
گا ئاهـ و ناڵەی جێماوەی هۆزی | گاگا قوڕ پێوان بۆ نزمی کۆزی |
گا زایەڵەی سەخت بە شین و زاری | ئەیدا بەسەریا بۆ کوردەواری |
سەرم سوڕ ماوە کە چۆن ژیاوە؟ | سەرتا پای باڵای چۆن نەسووتاوە؟ |
باوجوود زەمان سەدهەزار وایە | لە ڕووی گیتیدا هێنایە کایە |
قانع لە یاران زیاتر نییە | ئیتر گلەیی لە زەمان چییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|