برا هەر چۆنێ بێ دەورانی ناپاک
Appearance
برا هەر چۆنێ بێ دەورانی ناپاک | بە ناچاریت ئەبا ئەتخاتە ژێر خاک |
لە دەستی مەرگ خەلاسیت نابێ هەرگیز | ئەگر شوێنت بگاتە ئەوجی ئەفلاک |
وەرە بۆ تەجروبە سەر دینی ئێمە | لەڕێی حەق گرتنا هیچ نابی غەمناک |
بە زاری و شینەوە هەڵسە درەنگە | بفەرموو ڕوو لە قاپی شاهی لەولاک |
گوناهێ کە کردووتە لە دونیا | لە کۆڵت دائەماڵێ گشتی سەرپاک |
وەرە ناو کۆڕی یاران و حەریفان | بە دەستووری ئەوان بێ ترس و بێ باک |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|