بناوان شل بێ، ئاوی لێ ئەڕوا
Appearance
بناوان شل بێ، ئاوی لێ ئەڕوا | پێش قەتار شەل بێ ئەکەوێتە دوا |
سەر مەلا کە بای لێ بەربێتەوە | نوێژی جەماعەت ئەبڕێتەوە |
کە وتیان بێستان وا بەڕەڵدایە | خەڵک تێی ئەورووژێ قڕە و هەڵدایە |
بۆ ئەوەی کە خۆی کەوتە و نابوودە | داو و دەرمانی عەتار بێ سوودە |
ئەو شوێنەی کەوا وتیان خەرمیزە | کەر لێی ئەمیزێ، یەکسەر بە ڕیزە |
مەڕوانن ئەمە پیشەی کەرییە | مۆدەی ئەم دەورە چاولێکەرییە |
پاک و تەمیزی چونکە بە ئەرکە | ئەو ئەرکە لەلای فەیلەسوف تەرکە |
ئەو دەڵێ کە من دەروونم پاکە | جلم چڵکن بێ و دڕاو چ باکە |
فۆرمەی مەلەکی و لبادەی دڕاو | بۆ داکەندن بێ وەک یەکە بۆ پیاو |
مەڵێ ئەم باخە بێ باخەوانە | خوای ئاگای لێیە و جێی دز، زیندانە |
ماڵی دزێتی تۆ بیشارەوە | ئەزانرێ بە لای، خەڵکی شارەوە |
دوایی کە دەرکەوت پەنهان ناکرێ | دەهۆڵ و زوڕنای بۆ لێئەدرێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 747
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|