بوارە ڕەش و سپی دەردەخا
Appearance
بوارە ڕەش و سپی دەردەخا | ڕێکەوتە نادان جارجار سەردەخا |
شانس سپیاوێکە بە عارەق دەڕوا | عەیبی ئەخلاقی ناپۆشێ کەوا |
ئەگەر بە عیلم و عەمەڵ پەسەند بی | لەوە چاکترە کە دەوڵەمەند بی |
پارە چڵکێکە لە بەری دەستا | بە مست قوچاندن لە دەستا وەستا |
پارە بۆ خێوی زینەت و فەڕە | ئاخ بۆ میراتخۆر میقرۆبی شەڕە |
عیلم بۆ قەومێ ڕێگا دەنوێنێ | عالمیش ناوی چاکەی دەمێنێ |
دۆست چاکەی دۆستی لێک ئەداتەوە | دوژمن لەگەڵ دۆست ئاشت ئەکاتەوە |
ئەوە دۆست نییە بە هیوای پۆست بێ | نەیەوێ دۆستی لەگەڵ کەس دۆست بێ |
بڵێن: قەڵەم زەن کەوتوتە بەر زەیل | قەڵەمچی بۆچی کەوتوونە واوەیل |
کردمان قەڵەمچی بە تووتن دەم تاڵ | «وەی من وەی منی» چییەتی بەقاڵ |
دیارە لە ئێمەش بوو بە کردەوە | لە عیسایان دا موسا بوردەوە |
کەس ناڵێ قەساب گۆشتت بە چەندە | جامباز بانگ ئەکا وەرە «خەر» بەندە |
یاخوا هەر بژی دائیرەی ئەشغاڵ | بە کرێ کاری دەمکوت بوون کەم حاڵ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 474
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|