بچیە سەر لقێ و لە بن دا بیبڕی
Appearance
بچیە سەر لقێ و لە بن دا بیبڕی | دیارە مل شکان بۆخۆت ئەکڕی |
دێیتەوە دیمان کە لەو سەرەوە | وەک ڕێبوار، زرکی کاڵ مەکەرەوە |
کە تۆ ئەتەوێ لەگەڵمان بژیت | نابێ ناڕەوا پیاومان بکوژیت |
بۆ مەعاش حەقی میللەت ئەفرۆشی | لێکەوتی لامان ناژیت بەخۆشی |
باوکت لە بەهەشت دەرچوو بۆ گەنم | تۆ شلە ئەخۆی ئەچیە جەهەنم |
کە گەل بۆ ئیشی خۆی تۆی هەڵبژارد | تۆزاوی مەبە بۆ تۆزکاڵێ ئارد |
چونکو چاو بە چاو ئەکەوێتەوە | ناوی بەدناویت لێ نابێتەوە |
کە دێینە مەیدان خۆ هەڵدەکێشین | لە هەموو قەومێ زیاتر بە کێشین |
کەچی بە هیچە هەموو مل کەچین | بۆ سواخی قەسری ئاغا وەک گەچین |
جاران «بایع» بوو «عەیب» قەلبی «بیع» بوو | ئێستا حەفسەمان لە فەحس دەرچوو |
ئەمانە هەمووی بۆ وەزنی شیعرە | واتەی پڕوپووچ لە شاعیر مەگرە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 862
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|