بڕوانە ئاسمانی شین
Appearance
بڕوانە ئاسمانی شین | بڕوانە دەشتی ڕەنگین |
بڕوانە گوڵ و نەسرین | بەهەشتێکی زۆر شیرین |
*** | |
ئەڵێن ئەمڕۆ بەهارە | وڵات بووکی نازدارە |
ڕازاوەی کردگارە | دڵخۆشیمان لێ دیارە |
*** | |
بڕوانە لاوانی ژیر | یەکدڵ وەک حەلقەی زنجیر |
ڕۆڵەی نیشتمانی پیر | بەبەرزیی وڵات هاوبیر |
*** | |
ڕوو لە دەشت و سەیرانن | دڵخۆش و شادمانن |
چونکە گەنجی مەیدانن | ئەمڕۆ بە جەژن ئەزانن |
*** | |
کیژۆڵەکانی نازدار | خانمۆڵەی شیرین کردار |
چاوەڕوان بوون کە بەهار | لەسەر بەندەن بێنە خوار |
*** | |
بەڵام سوپاس بۆ یەزدان | نەورۆزی دیسان ڕەخسان |
ئێمەش ئەیکەین بە سەیران | بۆ کوردو بۆ کوردستان |
1948/3/21
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|