بگۆڕینەوە
Appearance
تۆ وام تێ مەگە من هەردەگەردم | من خاوەن سوپای ئەندێشە و دەردم |
هەرچی لە دەشت و چیا و سەر ئاوە | بە بەهای شێتیی خوا بە منی داوە |
سفیدەی بەیان، زەردەی خۆرەتاو | تریفەی مانگ و لەنجە و لاری ئاو |
سڵ و ئاوڕوو، گەردنبەرزیی ئاسک | قاسپەقاسپی کەو لەسەر ئاسۆ و باسک |
گوڵ و گوڵاڵە و نێرگسی بەهار | شۆخی بەڕەزا و چنوور لە نزار |
ئەمانە یەک یەک بە تۆ ئەبەخشم | تۆش لە نازداریی خۆت بدە بەشم |
بۆ سفیدەی سوبح سای بەرۆکەکەت | بۆ زەردەی خۆریش زەردەخەنەکەت |
مانگ بۆ ڕۆخسارت، ئاو بۆ جەبینت | ڕەمی ئاهوویش بۆ لەنجەی شیرینت |
قاسپەقاسپی کەو بۆ قاقای جوانت | نەغمەی بلبل بۆ وردە ڕازانت |
گوڵ بۆ نازکیت، گوڵاڵەش لێوت | چنوور بۆ زوڵفی لوولی پەشێوت |
ئەمانەم لەگەڵ بگۆڕەرەوە | بەراوردیان کە و گرەو بەرەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|