Jump to content

بۆنی گول لە لای قالۆنچە دەردە

From Wikisource
بۆنی گول لە لای قالۆنچە دەردە (1950)
by پیرەمێرد
305375بۆنی گول لە لای قالۆنچە دەردە1950پیرەمێرد
بۆنی گول لە لای قالۆنچە دەردە ژن بێ ڕووسووری ناچێتە پەردە
«برا! ئەم پیاگە سەیری چەند خۆشە من بێژم: نێرە، بێژێ: بیدۆشە»
ئۆخەیچ کە ئێستا زۆردار بێ هێزە لە بیرتە ئەیگوت گاڵت وەگوێزە
نەک ئەمری وەزیر فەرموودەی شا بێ لەم زەویە ڕەقە چەوەندەر نابێ
کە تۆ خۆت شل کرد لە ڕووی ناکەسێ ئەڵێ: بڕوانە چۆن لێم ئەترسێ؟
چاکە لەگەڵ بەد خراپ ناو ئەبرێ کە گورگ بەخێو کەی خوای مەڕ ئەتگرێ
مێروولە کە خوا غەزەبی لێگرت کاتێکت زانی لە پڕ باڵی گرت
خانوێکم هەیە زۆر ناتەواوە دار و پەردووی باش ئێستا نەماوە
ساڵێ سێ جاری هەڵدەگێڕمەوە لە پڕ دەڕووخێ ناحەوێمەوە
ئەمساڵ مەبعووسی هاتوەتە ڕەواج ڕەسمی ئیفتیتاح کەوتە بەر میعراج
بەڵام عومر و ڕزق لە بەراتایە بزانین بە بەرات کێ دێتە کایە
شایی شاییکەر لۆغەی دراوسێ لە تازیەی ژنان سەرم دەئاوسێ

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 460


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).