بۆ جوانی سەرەڕێ
Appearance
بۆ یەک شەو لای دایە ئەم دێیە ڕێی وێڵم | بەیانی، ڕۆژ هەڵهات، سوار ئەبم جێی دێڵم |
وەک ساوای یەکشەوە کە دێ پاش نەمانی | چۆڵ ئەبێ بە یەکجار لە ناو و نیشانی، |
ئەم دێیە جێ دێڵم: بێ نیشان، بێ شوێنپێ، | ئەی پەری! سڵ مەکە، لا مەدە بۆ لاڕێ! |
ئەو نیگا نیوکەچەی ئەو چاوە مەستانە! | شۆڕ مەکە بۆ بەرپێ، بەرز و گەش بڕوانە! |
پەنجەی ناز بەر بدە لە چمکی مشکیی شەرم، | دەرکەوێ لێوی ئاڵ، زوڵفی خاو، کوڵمی نەرم، |
سڵ مەکە لە مەیلی بە گەرمی ڕوانینم، | پیاوێکم جوانییە قیبلەگای ئایینم، |
سەرنجێک من ئەیدەم لەو بەژن و باڵایە | لە سینەی پاکەوە بۆ جوانی تەنیایە، |
ئەمەوێ کە دەرچووم لەم دێیە بەیانی، | خاتیرەم هەڵگرێ جوانترین نیشانی! |
چونکی ئاخ! ئەگەرچی ئێوە من ئەمرێنن، | بەڵام تۆ، خۆت و دێت لای من هەر ئەمێنن، |
تۆیش لەگەڵ هەر جوانێک ئەبینم تا ئەمرم، | ئەبیتە مرواری بۆ ملوێنکەی شیعرم! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|