Jump to content

بۆ فەیز و ڕەحمەت شەرت ئیستیعدادە

From Wikisource
بۆ فەیز و ڕەحمەت شەرت ئیستیعدادە (1950)
by پیرەمێرد
305815بۆ فەیز و ڕەحمەت شەرت ئیستیعدادە1950پیرەمێرد
بۆ فەیز و ڕەحمەت شەرت ئیستیعدادە قابیلیەتیش بەهرەی خوادادە
گەزۆ بە پەلکی بییەوە تاڵە لەسەر دارمازوو هەنگوینی قاڵە
بارانی نیسان لە دەریا باری لە ناو سەدەفدا بوو بە مرواری
کەچی لە دەشتا گوژاڵک ئەڕوێ لافاو پیاو ئەبا لە پردی کەڵوێ
بەم ڕەنگە هەرچی سروشتی بەدە بۆ زیانکاری سەدی نەوەدە
تەجرەبە زۆری تاقی کردەوە بەدخوو دەستی بوو کەوتە کردەوە
«إِنَّ الْإِنسَانَ لَیَطْغَی» وایە ئەووەڵ سوورەیە فەرموودەی خوایە
ئێمە بۆ بێگار بە ئیستیعدادین چونکە پەروەردەی جەور و بێدادین
فیرعەونێکی واین مووسامان بۆ هات نەیتوانی بەند بێ سووکێ بۆی هەڵات
هەروەک «پاپاغان» قورئان ئەخوێنین لە پێستی گورگا وەک مەڕ ئەنوێنین
یارییەک داهاتوە بۆ دەستەی سەرکار پێ لە جەواڵا ڕاکەن بۆ سەر شار

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 859


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).