بۆ نەتەوەی چاک دوو چشتە ڕەهبەر
Appearance
بۆ نەتەوەی چاک دوو چشتە ڕەهبەر | کە وا حەیاتی پێ دەباتە سەر |
ئەووەڵ تەربیەی دایک و باوکە | کە بۆ ڕێی تاریک وەک چراوکە |
کە ڕابەری بوو ڕێی لێ گوم نابێ | هەرچەند ڕێی ژیان پێچ و پەنا بێ |
کە بە منداڵی تەربیە نەدرێ | بە گەورەیی خووی خراپان ئەگرێ |
ئەوسا کە کەوتە سەر ڕێی بەدخوویی | نەگەڕایەوە و لەسەری ڕۆیی |
ئینجا حکوومەت ناچار ئەمێنێ | جەزای قانوونی دەرحەق بنوێنێ |
ئەوەی تەربیەی ئەولادی نادا | هەموو ڕەنجی خۆی ئەدا بە بادا |
ئەولادی بەدخوو کە بە شەڕ فێرن | جنێو بۆ باوک و دایکیان ئەنێرن |
بێ حەیا لەککەی ڕووی کەس و کارە | کەچی بۆ ئێستە هی وا بە کارە |
بێ نامووس یەعنی مێشوولەی نییە | مێشی نەیێتێ کوللەی بۆ چییە |
بەڵام بێ شەرمی هەر بێ ئەنوایە | ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆی لە دوایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 923
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|