بۆ وێنەکەم
Appearance
وێنەم، وێنەی بەدبەختی | کانی دەرد و سەرسەختی |
فدبۆڵی شەقی دەوران | سووکی پێش چاوی گەوران |
چەندە کزی و هەژاری | کەساسی و بەردەباری |
ڕۆژێ سەپان، یا شوان | یا چایچی، یا گاوان |
یا ئاشەوانی ناو تۆز | بێ خەمخۆر و بێ دڵسۆز |
وێنەم بۆیە قوپیوە | چەندە برسیەتی دیوە |
ڕۆژێ نەبوو کە دەوران | چاوم سڕێ لە گریان |
عومرم گەیی بە پەنجا | هیچ ئیشێکم نەگونجا |
دایم هەناسانی سەرد | لێووشک و زیز و ڕەنگزەرد |
هەتا ئێرەمە هانی | بە کزی دنیای فانی |
ئیتر وەختی مردنمە | گەردن ئازاد کردنمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|