بۆ کوشتنی شەیدایان هەر لەحزە موهەییایە
Appearance
بۆ کوشتنی شەیدایان هەر لەحزە موهەییایە | ئەی دڵ حەزەری لێ کە، بێ خەوف و موحابایە |
وا مەستە ئەڵێن چاوی، بیبینە چ هۆشیارە | بۆ سەیدی دڵی عاشق تیری لە کەماندایە |
نەفعی چییە ئەم ڕۆحە هەر لەحزە ئەگەر نەیکەم | قوربانی قەد و باڵای ئەو دولبەرە ڕەعنایە |
باعیس بە فیراقی یار هەر تەعنەیی ئەغیارە | کوێر بن هەموو مەحرووم بن لەو بەزم و تەماشایە |
نەزم و غەزەلی هەممی، شایستەیی تەحسینە | مەوزوون و تەڕ و شیرین، دڵ جۆ و دڵ ئارایە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|