Jump to content

بێژن بە ئاغای خەڵیفەزادە

From Wikisource
بێژن بە ئاغای خەڵیفەزادە (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309279بێژن بە ئاغای خەڵیفەزادە1945مەلا مارف کۆکەیی
بێژن بە ئاغای خەڵیفەزادە لە لای خۆی ئەهلی عەقڵ و سەوادە
ئەمما لە نەزم و نەسر و تەحریری لە عیباڕات و نوتق و تەقریری
وا مەعلووم دەبێ یا زۆر بێباکە یا خۆ دوور لەوی زۆر بێئیدراکە
قەسیدە ڕاجیع بە تاشینی ڕیش دەرهەم و بەرهەم وەک ڕێشی دڵ ڕیش
لە یەک مەحفلدا بە سووڕەت عالی دەیانخوێندەوە عەلەتتەوالی
ئەو نەزم و نەسر و عیباڕاتەی تۆ ئەو فەرمایش و خورافاتەی تۆ
بۆ پیاوی عالم زۆر نەنگ و عارە یا دەڵێن شێتە یا دەڵێن هارە
برادەر ئەتۆ بۆ شاعیر نابی خاترت جەم بێ قەت قادر نابی
نكاكم منا في جوابها ادخلوا البيت من ابوابها
ئەو جار بەسەرچوو، ئیتر خۆت مەکە بەینولئودەبا، سەخرە و مەزحەکە
ئازاد کردنی ڕدێن مەندووبە حوسن و زینەتە، فرە مەحبووبە
تۆ ئیشت چییە بە ڕیشی فەقیر تەنقیدی دەکەی بێفکر و تەدبیر
فێعلی تەکەللوف بەر تیبقی ئوسوول بە فەرمایشی عولەمای فوحوول
مەندووب و مەکرووە، واجب و حەرام پێنجەم مەباحە، باقی وەسسەلام
ژێر ڕیشیش داخیل قیسمی مەباحە ڕاجیع بە مەیل و قەلب و سەلاحە
ئێستە بە فتوای عولەمائی نوو مەکرووە مەباح بوو! مەندووب لە دەست چوو!
گوێلکن بە میسداق کەلامی قەدیم مناع للخير معتد اثيم
تەشبیهی بە جوو نابێتە دەلیل قەت وا مەیێژە دەخیل سەد دەخیل
اتحاد شكل سابق الاحل تەکزیبت دەکا ئەشخاسی عاقل
گەرچی سۆفی نیم، ئەمما دەروێشم لە ڕیش و بن ڕیش دیدە دەپۆشم
ئەگەر حەز دەکەی شتێک بزانی لە عیلم و ئەدەب، لە غەزەلخوانی
انظر اشعاري يا فرادها تعرف الاشياء باضدادها


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.