بێکار دەربارەی دەوڵەمەند ئەدوێ
Appearance
بێکار دەربارەی دەوڵەمەند ئەدوێ | پیاوی ناهومێد مل لە تیغ ئەسوێ |
زۆر پیاو لەدەورەی پیاوێکی پیاوە | گوڵەبەڕۆژە ڕوو لە هەتاوە |
زۆر نانبڕاوان بە هیوا دەژین | بەڵام دار و گۆشت ئاشنای یەک نین |
ئەو کەسەی کە دڵ بریندار ئەکا | خۆی بە واهیمە دەغەزار ئەکا |
کەر خۆڵەمێشی بۆیە خۆش ئەوێ | تێیدا دەگەوزێ و تێر وەردەکەوێ |
بەدخوویی منداڵ لای باوک شەرمە | ژیشک بە بێچووی خۆی دەڵێ نەرمە |
فەقێ بۆ ڕاتوو وا لە بەردەرگا | دەچمە «وەکاشە» کە بام لێ دەرکا |
ئەو کەسەی دڵی لەگەڵ خەڵک پاکە | خۆی پێی دڵخۆشە و لە بەد بێ باکە |
ڕۆژێ ڕووی ئەزەل ئەتدۆزێتەوە | بێ کەڵەشێریش ڕۆژ ئەبێتەوە |
ئینجا دردەگا ڕووی کردە وڵات | ترێ گەنانە و چاوئێشە داهات |
بەڵێ بەرسیلە ئەبێ بە حەڵوا | بەڵام عومریشت بە تاڵی ئەڕوا |
تا نەبارێنێ باغ گەشکە ناکا | تا نەگارێنێ، مر، هێلکە ناکا |
کەمی نەبینی دەوڵەتت بۆشە | بەفراو لە چلەی هاوینا خۆشە |
ئەوی دەوڵەتی هەر بۆ خۆی ئەوێ | خەوی بێ خەفەت نابینێ شەوێ |
باڵەشۆڕێمان تێکەوت بە جارێ | بۆیە مێش زۆرە گەزۆ دەبارێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 369
1933/07/13
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|