Jump to content

بێینە سەر باسی ئیجتماعیمان

From Wikisource
بێینە سەر باسی ئیجتماعیمان (1950)
by پیرەمێرد
306135بێینە سەر باسی ئیجتماعیمان1950پیرەمێرد

پیرەمێرد لەم هەڵبەستەی خوارەوەدا باسی چاخانەکەی ناو مزگەوتی گەورەی کردووە:

بێینە سەر باسی ئیجتماعیمان ئەخلاقی عەسری زددە بۆ ئیمان!!
هەر لەو جێیەدا بڕۆ چایخانە کە چووی دانیشە و ئەوسا بڕوانە
شەشی سیاسی و سێ و چوارێک مەلان لە دنیا و خەڵکی عالەم تەوەللان
هەر حکومەتێک کە باسی بکرێ دەستبەجێ ناوی ژنی ئەبرێ
چە ڕایەیەکیان دەکەوێ ئەوان ببن بە سەگی ناو موڵکی خۆمان
فەننی ئەوروپا هەمووی چاوبەستە فەلسەفە و عیلمی فەلەک هەڵبەستە
بێتە بەرامبەر مەلای پێنجوێنی سەگ ئەڕیەنێتە دین و ئاینی
سیاسییەکانمان هێند بەعینوانن خەڵک بە مەخلووقی خۆیان ئەزانن
دەعوای ملووکیی کرمی کەللەیە هەرکامیان هەستێ گورگی گەلەیە
بە خۆهەڵکێشان بە باڵ ئەفڕن ئوتێل ماجستیک بە خەنجەر ئەگرن
بێینە سەر باسی چایخانەکەمان هۆدە شڕێک بوو و تاقی بەر هەیوان
چایچی کێری خۆی کردووە بە پلار بێ بەشی ناکا مشتەری و ڕێبوار
بەو حاڵەشەوە مایە سووتاوە چای بە دوو پوولە و پارەی نەدراوە
دەفتەری بەقەد گەڵای کوولەکە نووسیوێتی وەک قەرزی جوولەکە
هەر ئەشیڕێنێ و کەس گوێی ناداتێ دێتەوە ژێر بار لە پاش سەعاتێ
هەندێکیان تیایە خۆیان و گونیان وردەشاتری ناگاتە گونیان
چاوەڕێی مامەن بە زێویەوانی چوار عانەی دەسکەوت تێ فکریت هانی
ئەنجا سەیریان کە شەڕە تەقسیمە تێک گیران لە سەر پێسە و سانتیمە
نەبم بە عانە و بە مامە بدرێم هەر ئەو سەعاتە چوار پارە ئەکرێم
وەزیری ئەوقاف شێخ ئەحمەد داود چاخانەی داخست چایچی نابود
وتی چایخانە لە مزگەوتایە ئەوانەی لەوێن لەشپیسیان تیایە
حوکم و فرمانی وەزارەت دەرکەوت شەرعەن مەمنووعە لەشپیس لە مزگەوت
هەی دەستت بە گون مەعالی وەزیر تۆی بۆ حکومەت خاوەنی تەدبیر؟!
خۆت لە مزگەوتا تا پێگەیشتووی دەنگ وایە کەوا پاکیان نەهێشتووی!
بەو سەرمایەیە ئێستە وەزیری گەیشتیە پایەی هەنگامی پیری
داخی سەرداخان شێخی مەندەبۆڕ ڕیش دووکەڵاوی، چاکی جبەشۆڕ
هەر ساڵی ماڵی سێ مانگ میوانە بە حوکمی شێخی بۆ ئەو تەرخانە
هەندێ جار ڕووی خۆی بە شاڵ ئەپۆشێ لە گوێ ئاگردان چڵم هەڵئەلووشێ
هەرچی بیەوێ خۆی داوای ئەکا نەیدەیتێ دەڵێ وا تۆوم تکا
بیستوومە هەندێک لە ئەوروپایی بۆ تەحلیلی ڕۆح خەڵکی گەدایی
بەرگی سواڵکەری دەپۆشن دەڕۆن نایانناسنەوە لەبەر چڵک و ڕۆن
یاخود هەندێکیان موبتەلای دزین شتێک نەدزن بە ڕەحەت ناژین
بۆم تەحلیل نابێ ڕۆحی ئەم زاتە کە لە ناو خەڵکا وەلی سفاتە
هێندەت زەحمەتە پێت بڵێن شێخە گوریسێک ڕاخە و ئەم شارەی تێخە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).