بێ سوودە
Appearance
بێ سوودە ئیش بە غەیری خەیاڵی حوزووری تاق | بێ کارە، کار لە کاری خەیاڵاتی پڕ مەراق |
حاکم کە قازییە، بە قەزایاتی سەر ئەزەل | بێ سوودە سەعی لە تەسخیری خوراسان و یا عیراق |
نەقدی ئەمەل ئەگەر بە سەداقەت دەغەڵ نەبێ | موستەغنییە لە مەحەک یا، لە زاخی پڕ سماق |
میزانی حوکم، کە بە مقامات و تەجرەبەس | دەخلی جیایە بەسەر لە شەم و سەمع یا مەزاق |
هێندێ بەشەر کە قابلە، ئەیداتێ تەخت و تاج | هێندێ بە نانی وشکەوە ئەکێشێ بەڵایی شاق |
باری کەرەم ئەدات بە سولەیمان سەروەری | ئەیووب ئیمتەحان ئەکا، بە تەکالیفی لایەتاق |
جۆگەی خەیاڵە دێتە دەر لە بناوانی کونجی دڵ | سولسی هەیە بە مڵکی مەقالاتەوە مەزاق |
بێستان و باخە عەزیزم خەیاڵاتی شاعیران | بێ خۆفی نەقس و بردنی خەڵک بە کەسری جووت و تاق |
ئەیوان سەرایی خاسە، دەروونی دڵی ئەدیب | ڕووتە لە تەکالیفی شمشەکێشی یا سیواق |
قانع کیفایەتی حاڵی ئەتۆیە بە سالمی | بەخشیویە پێت خوا، بەیانات و قەلبی ساق |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|