بێ شەوقە قەمەر وەختێ کە هەڵدێ لە هیلالا
Appearance
بێ شەوقە قەمەر وەختێ کە هەڵدێ لە هیلالا | مۆمێکە لە چاو حوسنی ڕوخی دڵبەری والا |
شێتی لەبی تۆم، وێڵم و مەجنوونی بیابان | پەروانەیە دڵ، وێڵە بەدووی دیدەیی کاڵا |
عەیشم هەنموو غەم، بێ خەو و خۆراکە وجوودم | تۆش کافری ڕەحمت نییە یەک ئان لە خەیاڵا |
مردن بەشی گەورەی منە لەم ڕێگەیە قوربان | ڕەحمێ بکە تۆش بمخەرە دەر لەم بنی چاڵا |
لەم ڕێگەیی پڕ تاب و غەمە فایقی زێوەر | سووتانە بەشی، مردنە حیسسەی لەمە ئاڵا |
1928
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|