بەختی منی ئەی زوڵف، کە هەموارە نگوونی
Appearance
بەختی منی ئەی زوڵف، کە هەموارە نگوونی | یا سەبری منی ئەی موو، کە تۆ بێ تاب و زەبوونی؟ |
جیسمی منی ئەی توڕە، مەگەر پڕ تەب و تابی | یا چاوی منی چیهرە؛ کە وەک کاسەیی خوونی؟ |
هەمفەردی منی عوود، مەگەر دوودە هەناسەت! | هەمدەردی منی ڕوود، مەگەر زار و زەبوونی؟ |
ئەی لالە! مەگەر سۆزی فیراقت لە جگەردا | ڕوخسارە بەخوێنی، وەکو من داخ دەروونی؟ |
ئاهی منە شام و سەحەر و دەردی دڵی سوز | یاڕەب! چ عەجەب ئایینە، لەم ئاهە مەسوونی |
بۆ تیغی برۆت؛ چاکە دەڵێن: وەسڵەتە جەبری | لەم چاکە دوو ڕۆژە، بەوەفا چاکە دەروونی |
هەر کەس کە توهی بێ ئەدەب ئاسا لە هەوای عیشق | ڕازیم بەخودا من بەنەبوونی؛ نە بەبوونی |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|