بەخۆوەنەدیو چەشت بوو لە پڵاو
Appearance
بەخۆوەنەدیو چەشت بوو لە پڵاو | دەست بە سەر ئەسڕی و چەور ئەبێ کلاو |
گەدا کە چڵم بە قۆڵ ئەسڕێ | سەرکەوت کلکی گا بە مەندیل ئەگرێ |
لە «توونچێتێ»یەوە بووی بە حەمامچی | لە کاری خۆتا بە غەڵەت ناچی |
عیزەت پاشایێک بە عەجەم مەشهوور | ببوو بە والی لە وڵاتێکی دوور |
هەرچی بۆ ئیشێک ئەچوو بۆ دیوان | ڕجای لێ ئەکرد، ئەیگوت بە چاوان |
کابرا ئەڕۆیی و ئەو بە زەریفی | ئەیگوت: قاندیردک قولای هەریفی |
«صَدْرَاعْظَم» بانگی ئەکاتە لای خۆی | ئەڵێ وەزیری خارجیەی تۆی |
بە خۆشی خۆشی ئەچێتە شوێن خۆی | چاوەڕێ ئەبێ فەرمان ئەچێ بۆی |
نووسرابوو قالدیر ملتی بویلە | جزا من جنسی العلما شویلە |
با سیاسەتیش درۆی پێ بوێ | درۆزن شایش بێ، دوایی ئەکەوێ |
کە واتە پیاوی ڕاست و کارشوناس | ئەتوانێ لە قەید بمانکا خەلاس |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 947
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|