بەرزنجەیە مەرکەزی ئەولیا و قوتبی زەمان
Appearance
بەرزنجەیە مەرکەزی ئەولیا و قوتبی زەمان | بەرزنجەیە مەسکەنی ئەسفیا و مەردی جیهان |
جێیەکی پڕ عیلم و وڵاتێکی پڕ لە حیلم | مەکانێکی موقەددەس، بۆ ویرد و زیکری سوبحان |
خاکی نەزەر کردەی تەهایە بە حەقیقەت | نابێ مەدحی ئەو خاکە تەواو، ناکرێ بەیان |
ئاب و هەوای وەک بەهەشت، ئاباری عەینی کەوسەر | جێگای سیدق و سەداقەت، جگە لە ئینس لە جان |
جانم فیدای سروەت بێ، ئەی خاکی پڕ هونەر | ئەی ئیحیاکەری نەباتات و جەمیعی گیاو و گوڵان |
لەوساوە کە شێخەین دەرچوون لە دنیا بە وەفات | سوتاوە باغی ئەمەل توشنەیە دڵ پەرێشان |
هیممەت بکە ئەی منەوەر بە نوورت جوملە وڵات | خەلاسی بێ بەڵکوو، دڵی خەستەم لە هیجران |
دڵی مەزڵووم لە کەیفی بەخششی تۆ وەک مەجنون | دەتکێ لە هەوری چاوم، ئەشکم بە میسلی باران |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|