بەری یەکێتی
Appearance
ئاشنا، وەرە! با ئاشنا بین | لە ئاشنا چاکتر، هەر وەک برا بین |
نەت بیستووە: «برا لە پشت برا بێ | مەگەر موقەدەر، لە لای خوا بێ» |
کۆمەڵی ڕێوی شێر ئەشکێنن | پۆلی چۆلەکە، باز ئەڕفێنن |
تەنها پەنجەیەک هیچی پێ ناکرێ | کە کردت بە پێنج کێ بەرگەی ئەگرێ |
مشتەکۆڵ ئەبێ و ناو دەم ئەشکێنێ | ڕەگی بناگوێی دوژمن ئەپسێنێ |
ئێستەش من و تۆ، با وەک برا بین | وەکوو پەروانە و شوعلەی چرا بین |
من من و تۆ تۆ، نەیەنینە کار | گوێ نەدەین بە قەول، بەدی ڕۆژگار |
بە دڵێکی پاک بۆ یەک خەمخوار بین | بۆ سوودی یەکتر دایم هۆشیار بین |
کە هات هاوخوێن و کوڕی یەک خاک بین | ئەبێ دەر حەق یەک بۆ چی ناپاک بین؟ |
تەماع نەکەینە نامووسی یەکتر | بۆ ڕۆحی یەکتر، نەبین بە ئاگر |
باو و باپیرمان، وا بوونایە زوو | ئێستە ئیش ئێمە لە جێیە تر بوو |
سەمەری وەحدەت نەبوو بۆ ئەوان | یەکێیان کورد بوو یەکێیان گۆران |
ئەم «سەرشەقامی»، ئەو «دەرگەزێنی» | دوژمن بوون بە یەک دوژمنی خوێنی |
ئەم خەڵقی «گۆیژە»، ئەو «سابوونکەران» | ئەشیشانە یەک بە شەق تێ هەڵدان |
من مەنعیان ناکەم، زەمان وەها بوو | ئیختیار بە دەست پیاوی بەڵا بوو |
کوێر دەستت کێشێ، ئەتخاتە ناو چاڵ | تیایا دەر نایەی هەتا هەزار ساڵ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|