بەهار هات
Appearance
بەهار هات و دەردێک ئەبینم لە گوڵدا | ئەویش وەها دیارە گرێی وا لە دڵدا |
ئەزانێ کەوا پێنج و دوو ڕۆژە دەوری | کە ناوی نەما نامێنێ کەس لە دەوری |
کە ڕازاندیەوە سەرلەنوێ دەستی یەزدان | هەموو خەڵک بۆی بە ئاواتەوەن بەیانیان |
بە ناڵە و نزان، بلبل داغ لەدڵە بۆی | وەک مشتوماڵی ژەنگی دڵ نایەڵێ بۆی |
بۆ بەرۆکی جوانان و دەست و سەر و جێی | بەڵێ خوا کە دای کێ دەڵی کێی کوڕی کێی! |
کە زادەی چقڵ ڕەنگوبۆی جوانی وا بێ | ئەبێ ڕەنجی شەوگاری بلبل بە با بێ |
لە دوای ئائەم خۆشەویستییە کوت و پڕ | کە هەڵیانپچرکان و کەوتە سەر ئاگر |
لەگەڵ هەڵمی مەنجەڵدا جواناو ئەڕێژێ | بە دەم قوڵپی گریانەوە وا دەبێژێ |
کە بێبایەخە خۆشەویستی درۆزن | کە تێر بوو دەبینی فڕێی دا سەروبن |
ئەلای دولبەری دلبەرە بایەخی بێ | مەپندار کە بۆرەپیاو دایەخی بێ |
مارتی ساڵی ١٩٤١
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|