Jump to content

بە ئاهـ و ناڵە مەشغووڵم لە نەغمەی ساز و تارم چی

From Wikisource
بە ئاهـ و ناڵە مەشغووڵم لە نەغمەی ساز و تارم چی (1934)
by ناری
309374بە ئاهـ و ناڵە مەشغووڵم لە نەغمەی ساز و تارم چی1934ناری

ئەم شیعرەی بۆ شێخ مەحموودی حەفیدزادە ناردووە لە ١٩٣١ تا ١٩٣٣ لە ناسریە دەستبەسەر بووە

بە ئاهـ و ناڵە مەشغووڵم لە نەغمەی ساز و تارم چی ئەسیری میحنەت و دەردم لە سەیری نەوبەهارم چی
لەگەڵ خاری غەما جووتم، لە عەیشی گوڵشەن ئازادم نەخۆشی دەردی هیجرانم، لە خۆشیی لالەزارم چی
لە پایەی گردی سەیوانی فیراقت بێ نەوا ماوم لە ناز و نیعمەت و گەنج و مەتاعی ئەهلی شارم چی
مەحەللەی گۆیژەی شەوقم سەراسەر پاکی وێرانە لە کەیف و سوحبەت و سەیران و چەشمەی سەرچنارم چی
بەبێ تۆزی ڕیکابی تۆ، کە چەتری خەسرەوی سەر بوو لە تەختی مەسنەدی دارا و تاجی شەهریارم چی!
بەبێ سایەی وجودی تۆ، کە سەرمایەی حەیاتم بوو لە سایە و سێبەری شمشاد و سەروی جۆیبارم چی!
بەبێ شەمعی جەمالی تۆ کە پەروانەی دڵی من بوو لە شوعلە و شەعشەعەی بەنزین و مەهـ خورشید و نارم چی
هەتا چۆڵی بیابانی فیراقت ماڵ و مەئوامە لە سەیری قەسری شیرین و لە ئەیوان و تەلارم چی
موریدی میحنەت و دەردم، غەمی تۆ پیر و مەولامە لە مرقەی سۆفی و هاوار و جەزبەی تۆبەکارم چی!
لە لەوحی سینەما، تا قامەتی ئەلفت خەیاڵم بێ لە «فێ و ڕێ و شین»ی مەنزڵی بێ یار و تارم چی
تەبیبم غەم، جەفا هەمدەم، ئەلەم هەم قووتە هەم مەرهەم خەریکی شیوەنم دەم دەم، لە ڕەنج و غەم گوسارم چی
کە بۆ من دەردی دووریی ئافەتی ڕۆح و سەر و ماڵە لە شۆر و لۆمە و فیتنەی زەمانە و ڕۆژگارم چی!
بە پیری دڵ شکستی تەکیەگاهی چۆڵی «پیران»م لە زیکری پیری هەورامان و بەحسی شالیارم چی!
کە من غەرقی زرێباری غەمی تۆ بم لە بێلوودا لە ناڵە و شیوەن و دەرد و غەمی ئەغیار و یارم چی!
مەدینەی ناسریەی دڵ بە یادی تۆ کە ئاوایە لە مەعموورەی عیراق و تورک و چین و قەندەهارم چی!
وتی نەفسم! بە خزمەتچی قبووڵم کە، وتی: هەی دەی لە خزمەتچی سەگ و مەلعوون و پیس و نابەکارم چی!
لەگەڵ بەد ئەسڵدا وەک ئەو، نەتیجەی ئولفەت و مەیلە کە وا بێ من لە مائیل بوونی مار و گورگە هارم چی!
بڵێ ناری لە کونجی میحنەت و غەمدا هەتا ماوی بەبێ «بازی فەرەح» ئاخر لە سەیران و شکارم چی


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.