بە ئەمری سوبحان ڕۆژێ لە ڕۆژان
Appearance
بە ئەمری سوبحان ڕۆژێ لە ڕۆژان | دەروێشێکم دی ملهوڕ و گوێپان |
قەوی و تەندروست ئەعزای بێ نوقسان | ئەگەڕا بۆ سواڵ دووکان بە دووکان |
*** | |
مێزەری چڵکن سەر و مل ڕشکن | پرچی بە دوولا پەخشان بوو وەک ژن |
ئەسپێ وەک مێگەل پەنا مل کوڵکن | خەرمانی سوور بوو لە جۆ و لە هەزرن |
*** | |
توورەکەی ملی وەک هی بارگیر بوو | تەسبیحی دەسی داری هەنجیر بوو |
لای ڕاستی زەرگ و لای چەپی شیر بوو | وا تێگەیشتم ئیجازەی پیر بوو |
*** | |
هەر کەسێ وەها ناوی بەشەر بێ | کە خێری نەبێ و ئالەتی شەڕ بێ |
کاشکی گایەک بێ کە گێرەکەر بێ | یا بەستەزمانێ کە بارەبەر بێ |
*** | |
خولاسە دڵم پڕ بوو لە جەخار | لێی هەستام بە تین دەستم دایە دار |
وازم نەهێنا بە جار و دوو جار | ناچار دەستی کرد بە هاوار هاوار |
*** | |
وتی برا گیان بۆچ هاتیە جەستەم | گوناهم نییە بە قورئان قەستەم |
خەلیفە دەستی نایە ناو دەستم | دەروازەی ئەقڵ و ژیانی بەستم |
*** | |
تەڵقینی کردم ئا بەم شتانە | عەبا و کەشکۆڵ و دەف و هەمانە |
مار بگرم پرچم بکەم بە شانە | ئەمە نیشانەی دەروێشیمانە |
*** | |
بەوە تەفرەی دام ئەو ئاخرشەڕە | لە من خراپتر خۆی ماڵانگەڕە |
لە وەختی تەقوا و لە زیکری هەڕە | فکری هەر لەسەر بەران و مەڕە |
*** | |
کەسب و سنعەتی هووهووکێشانە | زیکر و ئەورادی تەپڵلێدانە |
ئەم بەزم و ڕەزمە مەعلووم بزانە | بۆ خودا نییە بۆ پارووی نانە |
*** | |
خەلیفەیش کاکە سەرلێشێواوە | ئەویش بەو ڕەنگە دەرس دراوە |
کەوای دووڕەنگی بە بەر بڕاوە | پیشەی سواڵکەری وا دانراوە |
*** | |
عەشرەتەکەمان ئادابی وایە | بێ کەسب و کار و بێ جووت و گایە |
خواردنیان ماڵی عباداللهیە | دەروازەی سواڵیان بۆ بەڕەڵایە |
*** | |
کەریم دەروێش جوابی نەستەق بوو | خەتای خۆی نەبوو تۆبەکەی لەق بوو |
لە پێشدا دڵم دەربارەی ڕەق بوو | دوایی تێگەیشتم شەقی ناهەق بوو |
*** | |
موفتی زبانی تیغی دەبانە | ئاسن ئەبڕێ هەر وەک هەمانە |
واوەیلا ئەمڕۆ بۆ ئەو کەسانە | نانی حەرامیان سواڵ و گەڕانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|