بە تورکی پاییز کە «سوک بەهار»ە
Appearance
بە تورکی پاییز کە «سوک بەهار»ە | ئەمساڵ نموونەی دەرکەوت لەم شارە |
چوالە گۆپکەی کرد ئەرخەوان پشکووت | قارچک هەڵتۆقی بە لووت و بزووت |
بەڵام ئەو کارگەی زوو سەری دەر کرد | لێرە و لە کەرکوک زۆر کەسی پێ مرد |
ئەترسم تارای ئەرخەوان وابێ | خومی جوولەکەی دەوران شێوابێ |
خێر! دەرووی خێرە، خوا کردوویەوە | دایکی گرانیی «ئال» بردیەوە |
یاخوا ئەمەمان لێبگەڕێ بەڕاست | بز شیر دا و ئێمەیش تێر بخۆین لە ماست |
کە ماست پەیدا بوو نۆرەی پەنیرە | بەدکار هەوێنی نۆ قازان شیرە |
ئافەرین لەوەی کە شیری پاکە | شێری مەیدانە لە شێر بێباکە |
ئەو دڵەی کە وەک مەنجەڵ ژەنگ دێنێ | شیری تێ مەکە ئەیبزڕکێنێ |
من توێکڵە شووتیم کرد بە مرەبا | خەڵک ئەیخاتە ژێر پێی خەڵک ڕەت ببا |
ئەوی خەریکە دۆستی خۆی بخا | کاتێکت زانی وەک دیوار، ڕووخا |
هەرچی لای گەورە واتەی ڕەوایە | ئەگەر چاک نەڵێ «چاک»ی کەوایە |
نەدیم نموونەی قیبلەنمایە | بەد مەبە، ڕۆژان ڕۆژی لە دوایە |
دڵی هیوادار خورپە خورپییە | لەگەڵ ڕابەردا چرپە چرپییە |
ئەوی ڕۆژووی گرت سەرفترەی نەدا | ڕۆژووی نابەنە بارەگای خودا |
جەژن دانرا بۆ ڕۆژووەوانان | ئێستا بێ ڕۆژوو ئەیبەن بۆ خۆیان |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 544 و 133
1937/12/13
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|