Jump to content

بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین

From Wikisource
بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310557بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین1918تاھیر بەگی جاف
بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین
بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحی موژگانی بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین
عیلاجی دەدری دڵ «ناری» لە تاهیر بەگ تەمەننا کە بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.