Jump to content

بە خەیاڵ

From Wikisource
بە خەیاڵ (1950)
by قانع
307265بە خەیاڵ1950قانع
دوێنێ بە ئەمەل مالکی ئەملاکی قەجەر بووم خاوەن دە هەزار چاوش و ئەرکان و نەفەر بووم
سەحرایی و شەستیر و جەبەل تۆپ و شنەیدەر گشت مەحکەمی عەڕادە، لە سەر بەزمی سەفەر بووم
گاهێ لە دڵا، ڕوو لە تەرەف بەلخ و بوخارا گەهـ مایلی تاڵانی هەموو تورک و تەتەر بووم
قەڵخانی سەری سەرکەشی ئەم خەڵکە شکا یەک مەنسووری خوا، خاوەنی شمشێری زەفەر بووم
گاهێ لە ڕەوش سەڵتەنەتا، خادمی قورئان گاهێ بە درۆ، واعیزی گورگینە لە بەر بووم
گەهـ ڕەند و گەهێ مەست و گەهێ ناتقی هوشیار گەهـ بولبولی شەیدا، لە هەیاهووی چەمەر بووم
عالەم وەکوو گۆڕێ کە لە نێو مێرگ و چەمەن بێ بەهرام سیفەت، حازری چەن تیر و تەبەر بووم
فیرعەون کە لەلای سەڵتەنەتم بەچکە شوانە مووسا سیفەت و ڕوو لە تەرەف ناری شەجەر بووم
وەختێ کەرێ زەڕڕانی، ئەمن داچڵەکیمۆ هەر قانعەکەی قوربەسەری، پڕ لە زەرەر بووم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).