Jump to content

بە زمان نییە، ئیخلاس حسابە

From Wikisource
بە زمان نییە، ئیخلاس حسابە (1950)
by پیرەمێرد
306255بە زمان نییە، ئیخلاس حسابە1950پیرەمێرد
بەردتاشێک عەشقی خوای کەوتە سەر خوای خۆش ئەویست و لە ڕا بێ خەبەر
بۆ خواپەرستی چووە کێوی توور شاخەکەی تاشی بۆ خۆی کرد بە ژوور
وای ئەزانی خوا وەک ئێمە وایە دەربەستی نان و نوێژ و کەوایە
ئەیوت: خوای خۆم بینایی چاوان ڕۆژێک وەرە لام ببە بە میوان
دەست و پێت ئەشۆم بە سابوون و ئاو ناڵچەی پێڵاوت ئەخەمە سەر چاو
ئەچم لە لای شوان شیرت بۆ دێنم عود و بخوورت بۆ ئەسووتێنم
ماندووی سەر خەوێک بشکێنە لە لام ئێشکت ئەگرم، مەترسە ئازام
ئەپاڕایەوە و هەروا ئەیناڵان بە سۆز و گریان جەرگی ئەسووتان
تا ڕۆژێک مووسا چووە کێوی توور گوێی لە دەنگی بوو ئەیناڵان لە دوور
چوو پێی وت: کابرا بۆچ تۆ نازانی خوا بەشەر نییە بێت بە میوانی
جارێک من وتم: خۆتم نیشان دە فەرمووی: نامبینی خۆت ئەزیەت مەدە
سەنگتەراش گریا بە دڵشکاوی خوا فەرمووی: مووسا تۆ ناتەواوی!
خۆشەویستی من بۆچ ئەڕەنجێنی؟ ئەو دڵەی منی تیام ئەیشکێنی؟
ئەوی بە زبان زکری من ئەکا هیچە ئەم بۆ من وا کێو کون ئەکا

1942/01/04


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).