بە شیری گامێش گەر جوانوو گۆش کەی
Appearance
بە شیری گامێش گەر جوانوو گۆش کەی | ئەبێ لە ئاوا جێ بۆ خۆت خۆش کەی |
ئەو کەسەی بێچووی گورگی بەخێو کرد | بە کردەی ئەو خۆی تووشی جنێو کرد |
ئەوەی مۆریانی لەشی نەکۆژێ | گۆڕ وایە ئەسپێ خوێنی بمژێ |
ئەوەی هەمیشە لە خەڵکی ئەدوێ | ڕۆژێکیش ئەبێ مەکینەی ئەسوێ |
مەکینەی سواو خەڵکی کەوتە شوێن | ئەو سایە ناوی «مەنی» لێ ئەنێن |
بە مەڕ مەڕۆکێ ئەوی تێکەوێ | ئەبێ چەپۆکی دۆستی بەرکەوێ |
ئەیبەستنەوە بە دەست و پێ و چاو | ئەڵێن نایکڕین بە نانەسووتاو |
بۆرە پیاو گاڵتەی کرد بە کۆنە بەگ | گورگ پیر بوو ئەبێ بە مەسخەرەی سەگ |
هەرچەند بێ ئەمری خودا هیچ نابێ | بەڵام کار ئەبێ سەبەبی تیابێ |
کە تۆ دانیشتی و خوا ئیشت بۆ بکا | ئەتەوێ خوا بکەی بە کوێخای دەرگا |
نەوەڵڵا تۆ خۆت بکە بە مەنسووب | سەلکە پەنیرت بخەرە ناو گووپ |
قەید ناکا ئەگەر ئەو ئاغا گۆڕا | «فراک»ی تازەی ئەم بکە بە بەرا |
زمانی لووس و ڕیای بە ڕێ و جێ | پیاوی دنیایش و خوایش دێنێتە ڕێ |
هێشتا نەیاندی کەس بە ئیقتیدار | بەبێ واسیتەی ئەرخە بێتە کار |
ئەوی بە عیلم و نامووس ئەنازێ | هۆی کەوتە نامەرد بۆ نان و پیازێ |
تا دەورێ نەیێت کە پیاو بۆ ئیش بێ | ئەبێ هەر باوی پیاوی بێ ڕیش بێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 571
1939/06/22
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|