Jump to content

بە عیشقی ڕووی گوڵی یاران موتیعی موغبەچەی کردین

From Wikisource
بە عیشقی ڕووی گوڵی یاران موتیعی موغبەچەی کردین (1967)
by عاجز
303310بە عیشقی ڕووی گوڵی یاران موتیعی موغبەچەی کردین1967عاجز
بە عیشقی ڕووی گوڵی یاران موتیعی موغبەچەی کردین بە ئەگریجەی ئەسیری دەست و پەنجەی پڕ خەنەی کردین
بە دوو لیمۆی لەسەر سینەی کە فێری دەس گەمەی کردین «بە غەمزەی چاوی مەخمورو سیاهی مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین»
خودایە غەیری تۆ کێ خۆی دەکاتە دادخواهی من لە جەوری دولبەران کێ دێتە ئیمدادی سوپاهی من
کە ژین و دین بە غارەت چوو لە دەس بەختی سیاهی من «ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باغ و بەی کردین»
لە وەقتی شادیا جانا کە دڵ کەوتۆتە خامۆشی مەکەن لۆمەی لەبەر جەوری حەبیبان لای نەما هۆشی
لە حیلە و مەکری ئەو شۆخە بە جەبری کەوتە ناخۆشی «بە هەوری پەرچەم و زولفی ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین»
شەوی زولفی ئەگەرچی دادەپۆشی خەددو کولمانی ئومێدم هەر هەیە جارێ لە ناکاو لوتفی سوبحانی
نەجاتم دا لە غەم تا دڵ بڵێ بوشڕا لە خوللانی «ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابیزولئەڕواحە موژگانی
بە قانوونی مەسیحایی بە خەندەی لێوی حەی کردین»
وەرە «عاجز» لە دەورانی فەلەک بەس شین و شەکوا کە هەتا ماوی بە عیشقی یار لە جان و دڵ تەبەڕڕا کە
مەناڵێنە کو مەجنوون خۆت هیلاکی زەخمی لەیلا کە «عیلاجی دەردی دڵ «ناری» لە «تاهیر بەگ» تەمەننا کە
بڵێ ئیمڕۆ گوڵ ئەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین»


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).