Jump to content

بە مەولا گەر لەمەولا دڵ بە قوربانت نەبێ نابێ

From Wikisource
بە مەولا گەر لەمەولا دڵ بە قوربانت نەبێ نابێ (1934)
by ناری
309371بە مەولا گەر لەمەولا دڵ بە قوربانت نەبێ نابێ1934ناری
بە مەولا گەر لەمەولا دڵ بە قوربانت نەبێ نابێ بە دڵ گەر دڵ موتیع و بەندی فەرمانت نەبێ نابێ
کەسێ مەقسوودی کەسبی دەوڵەتی قوربی مەحەببەت بێ غوڵامی بۆ غوڵامانی غوڵامانت نەبێ نابێ
زوهووری نووری تووری مەعریفەت بۆ چاوی بێ نوورم لە تۆزی سورمە ڕەنگی خاکی دامانت نەبێ نابێ
فیراری قەیسەری زوڵمەت لە شاری شامی خاتردا بە حوکمی بەرقی تیغی شاهی تورکانت نەبێ نابێ
بەیانی داستانی شیوەنی بولبول لەبەر گوڵدا بە خەندەی لێوی شۆرئەنگێزی خەندانت نەبێ نابێ
فەلەک مەشهوورە لافی ئیقتداری ڕەفعەتە ئەمما وجوودی بو سەریری خاکی ئەیوانت نەبێ نابێ
سەرم سەمتوورە، سینەم نەی، سوراحی دیدە، ئەشکم مەی مەزەی مەی، یا نەوایی نەی، لە دیوانت نەبێ نابێ
لەبۆ گوڵ شۆری بولبول، شۆڕشی تووتی لەبۆ شەککەر بە شەوقی شەهدی لێوی شەککەر ئەفشانت نەبێ نابێ
بە لالەی مەعریفەت تەعمیری قەتعەی باغە کۆنی دڵ هەتا مەعمووری بەستی فەیزی ئیحسانت نەبێ نابێ
لە ڕۆژی کەشمەکەشدا ناریا هەرگیز نەجاتی تۆ حیسامەددین کەفیلی باری عوسیانت نەبێ نابێ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.