Jump to content

بە ناوی «شیعری عزیزی» یەوە

From Wikisource
بە ناوی «شیعری عزیزی» یەوە (1950)
by پیرەمێرد
306132بە ناوی «شیعری عزیزی» یەوە1950پیرەمێرد
زێڕ و زیو بەرە بە تکاتەوە زۆر زوو زویرت بۆ ئاشت ئەکاتەوە
زێڕ هێند پەسەندە بانگ کەیتە کەرێ لەگەڵ وتت «زەڕ» ئەو بۆت ئەزەڕێ
کە زانیت دۆستت وا بەجێی هێشتی بنێرە مشتی، بپەڕە پشتی
شەیتان بلوێری دابوو بە شوانێک لەگەڵ لێی ئەدا لە دیوەخانێک
هەرچێکی لێ بوو ئەکەوتە سەما هیچ کەسێک لەسەر باری خۆی نەما
خوداوەندی لەوح لەوحێکی وای بوو هەرچی بیدیایە تەسلیم ئەبوو زوو
ئێستا زڕەی زێڕ دەنگی بلوێرە لەوحی بانقەنەوت هەرچی دی کوێرە
ئەمە سیحرێکە لە ناو نابرێ بە عەسای مووساش چارەی ناکرێ
هەر چەند کە پارە خوا خۆی دایناوە بۆ ئەو هیچکەس خوای لە بیر نەماوە
قانوون قانوونە و تەلی پێچراوە «عدل» هی یەکێک لە دوور خراوە
وردە نازانێ چاری چۆن ئەکا ماسی لە پێشدا سەلکی بۆن ئەکا
«ظيفی» پارەدار «فيضی» لەگەڵە بەخشندە لەگەڵ هەموان تێکەڵە
واتەی «عزیزی» دوڕڕ و گەوهەرە بەڵام کیم ئوقلەر و کیم دیکلەرە

1945/02/22


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).