بە ناوی «شێخی تەراتەوەند»ەوە وتوویەتی
Appearance
جارێک لە کوێستان لە دەم کەلی خان | سەرخەوم شکان هەندێک لە پاش نان |
ژێر ڕاخەر نەبوو بنووم لە سەری | یەک دوو کەلەرمم لەبن دابڕی |
ڕامخست بە یادی لەش و لاری یار | وەک کلووی سپی نازک و نازدار |
کە ئەبزووتمەوە ئەو جیڕەی ئەهات | بەو جیڕەجیڕە کەوتمەوە ئاوات |
خۆزگە لەشێکی ناسکی وام ئەدی | بەڵام خەوێک بوو بۆم نەهاتە دی |
ئەمڕۆ یەکێکی لەشسپی و نازک | گۆممەتەی ئەدا وێنەی کارئاسک |
بە دەورما ئەهات ها بگرە و بێنە | وەک چۆلەکەکەی شوان خەڵەتێنە |
ئەچووم بە شوێنیا ئەو قونەی ئەکرد | ها لێرەو لەوێ دەستم بۆ ئەبرد |
جرتێکی کێشاو وتی من دنیام | کاتێکم زانی لە چۆڵ و تەنیام |
دنیا دەستکەوتن خەیاڵی خامە | ژنێکە وەسڵی هەر ئیحتلامە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|