بە ناوی «پیروەیسی خلک» ەوە وتوویەتی
Appearance
یاران کوێخایی، یاران کوێخایی | کارێکی پێم کرد دەردی کوێخایی |
لە گەل مامەوە کەوتمە تەنهایی | زەبوونی کردم دەردی ڕیسوایی |
کوێخایی لێم بوو بە تەختی شایی | لە دەستیان سەندم هەر بە خۆڕایی |
داخم ئەو داخە کە بە شیربایی | گەینە کوێخایی و لەخۆ بوون بایی |
لە دڵما نەما ئاهەنگ و شایی | لە چاوما ون بوو نووری بینایی |
زکری مەولەوی و ڕەقسی سەمایی | بۆ من بووبوونە سیڕڕی سەمایی |
وەک گێژەڵووکەی خێڵی دوایی | عومری کوێخایی خستە کۆتایی |
خووی جیهان وایە بە بێ وەفایی | لای کەس نەماوە بۆی ئاشنایی |
ئەگەر بۆم ڕێکەوت بە خواستی خوایی | بوومەوە کوێخا بە دڵنەوایی |
سەد دەورەم بدەن ڕووتەی ئاوایی | بە کلکەلەقێی کەس نابم بایی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|