بە هێستریان گوت باوکی تۆ کێیە
Appearance
بە هێستریان گوت باوکی تۆ کێیە | وتی ڕەسەنی دایکمم پێیە |
چوونکە دووڕەگە و تۆوی حەرامە | هێشتا جاشکی خۆی نەدی، ناکامە |
تانجی لە ڕاودا هونەر دەنوێنێ | نەتەوەی سەگە و گورگ ئەخنکێنێ |
عابید مشکی کرد بە کچی سەرپشک | ئاخری نەوەستا بوەوە بە مشک |
ئەڵێن: گیا لە سەر بنجی خۆی ئەڕوێ | بەڵام بێستانیش بژاری ئەوێ |
بێستانەکەمان پڕ لە بژارە | بۆیە ماڵیات مافەتەدارە |
بەرازی ناوشار شەرحێ نەبوو بۆی | هەرچی دەبینێ ئەیباتە سەرخۆی |
کڕکڕەی ڕادیۆ بواری نایە | بەش بەحاڵی خۆم بلوێر بۆ گایە |
ڕەحمەت لەو کەسەی ئەسپێ ئەکوژێ | لەباخەڵتایە و خۆێنت ئەمژێ |
دەربارەی ناکەس پیاوەتی مەکە | بیبەیتە کەعبە دیسان «لەک»، لەکە |
هەندێکیش دەڵێن کە ئێمە نەبین | ئەهلی مەملەکەت ئەکەونە شین |
نازانن خۆیان شەینییش و شینن | تەنها قازانجی خۆیان ئەبینن |
ئەگەر خوا دەکا خوێندن دێتە کار | ئەوسا تەجرەبە دەگاتە بوار |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 500
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|