بە ڕیسی خەڵکی بۆچ ئەڵێی: پەتە
Appearance
بە ڕیسی خەڵکی بۆچ ئەڵێی: پەتە | زوبانت بێڵێ سەرت ڕەحەتە |
پیاوی زۆربڵێ بۆ دۆزەخ بەرە | لەوێشدا ئەڵێ: دارەکەی تەڕە |
وەختێ ئەتوانی بەگژ مندا بێی | بۆ بەرهەڵستی زۆری من بشێی |
پێ لە مار مەنێ هەر چەند سڕیش بێ | مەچۆ ڕێی بەراز لە ڕەو بڕیش بێ |
تەنها گاجووتێ زیان دەنوێنێ | کەچی گاگەلێ تێوە ئەگڵێنێ |
ئێستا من بۆیە ناوم پورێیە | خەتا سوورێیە و لە خۆم دوورێیە |
دنیا شێواوە بە شڕم بڕم | دەست بە کڵاوی خۆمەوە دەگرم |
هێشتاکو بێستان بەرەڵا نییە | ئەم دووگە چەورە بێ بەڵا نییە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 454
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|