Jump to content

تا چەندە من خەیاڵی وەفا، لەو نیگارەکەم

From Wikisource
تا چەندە من خەیاڵی وەفا، لەو نیگارەکەم (1936)
by ئەدەب
310122تا چەندە من خەیاڵی وەفا، لەو نیگارەکەم1936ئەدەب
تا چەندە من خەیاڵی وەفا، لەو نیگارەکەم عومری عەزیز، سەرفی سەر ئەو ئینتیزارەکەم
تاکەی بەیادی سەرووقەدێکی کەنارە جۆ وەک سەبزە؛ مەنزڵم لە دەم ئەو جۆیبارەکەم
تاکەی بەعەزمی گرتنی تەڕلانی توڕەکەی بێ شەوقی شەمعی ڕوومەتی، فیکری شەوارەکەم!
تاکەی لە هیجری ماهی ڕوخی، وەک مونجیمان هەر شەو، بەئەشکی دیدە؛ ئەختەر شمارەکەم!
تاکەی بەیادی خونچەدەهاتێکی گوڵعوزار وەک گوڵی قەبایی سەبز لەبەر، پارە پارەکەم!
لایێ سوپاهی غەمزە و لایێ سوپاهی خاڵ کوا ئەو تەوانە یەک تەنە، ڕوو لەو هەوزارەکەم!
گەر میحنەتی زەمانە، ئەگەر زیللەتی فیراق غەیرەز ڕەزا بەحوکمی مەشییەت، چ چارەکەم
نە تاقەتی وەمە، کە دەمێ بێتە باوەشم نە تابی وەم هەیە، کە دەمێ لێی کەنارەکەم
پێوەم ئەدەب کە تا ببیێ ناڵەیی دڵان مینای دڵ، پەرەنگی دەم ئەو گۆشەوارەکەم


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.