ترشیت خوارد دانت ئاڵ ئەبێتەوە
Appearance
ترشیت خوارد دانت ئاڵ ئەبێتەوە | کە گریای چاوت کاڵ ئەبێتەوە |
ڕیس چەوتی بادەن ئەبێ بە خوری | قنگت تەڕ نەبێ ماسی ناگری |
ناشی تەشوێی خۆی دەمەسوو دەکا | ڕیاکار مەدحی ڕووبەڕوو دەکا |
دۆست بەرەوڕوو قسەی ڕەق ئەکا | پاشملە پیاوت لەسەر شەق ئەکا |
ئەو کەسەی لەسەر سفرە دۆستتە | پاشملە چاوی وا لە پۆستتە |
ئەوانەی فێری درۆ و غەیبەتن | ڕوویان مەدەرێ شووم و نەگبەتن |
پیاوی وام دیوە بۆ نان و کەباب | کەوتۆتە زەمی مام و خاڵ و باب |
ئەمە شوورەیی و حەیا بردنە | چاری ئەمانە هەر دەرکردنە |
پشیلەی بێعار بەشی فسەیە | کوتەکیش خەرجی هەندێ قسەیە |
سەد شوکور ئێستا «پۆکەر» لەناوە | ماوەی غەیبەتی مەجلیس نەماوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 639
1941/08/21
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|