توانجە ئێمەی خستە ڕیزی دار و بەرد و خاکەوە
Appearance
توانجە ئێمەی خستە ڕیزی دار و بەرد و خاکەوە | توانجە ئێمەی خستە ژێر پرچ و دەف و مەششاکەوە |
پەست و دواکەوتەین لە دنیا گاڵتەجاڕی عالەمین | تا بڕۆینە پیری پیر و شەخس و فیک و فاکەوە |
وا لەژێر باری نەزانیدا بەبێ هیوا ئەژین | وەک ئەوانەی بوون بە ژێر باری خەمی تریاکەوە |
ئەو کەسەی تالیب بە عیلمێکی ژیان و سنعەتە | خۆم بە قوربانی ئەکەم سەد جار بە باب و داکەوە |
گەر فەلەستینی لەمەوبەر فێری عیلم و فەن ئەبوون | چۆن وەکوو هامان ئەکەوتنە داوی جووی نایاکەوە |
شێخەکانیش نێرە بیدۆشەی موریدانیان بەسە | خێڵی سەرچەورە بەدەس ئەسپی کەرەی پیتاکەوە |
ئەوروپا سەگیان لەسەر قاریوولە ئەنوێ ئێمە وا | لاتی وای کردوە کە کەوتووینە شەڕی سەر لاکەوە |
ئێمە نازانین بژین ئاو و هەوا بەم خۆشییە | بێ بەشین لەم خاکە کەوتووینە خەمی خۆراکەوە |
دەردەکەم دەردێکە بێ دەرمانە چارەی زەحمەتە | گەر ئەرەستۆ بێت بە عیلمی سەر زەوی و ئەفلاکەوە |
چونکە دایم دەم نەوێستاوم قسەی هەق هەر ئەڵێم | دوژمنن ئەمڕۆ بە من قەومێ بە مام و کاکەوە |
عاقیبەت هەر مردنە و باکت لە کوشتن تۆ نەبێ | چی ئەزانی هەر بڵێ موفتی لە ڕێگەی چاکەوە |
بۆ ژیانم ژینە ئوممێدی خەیاڵاتی دڵم | هەر ئەتۆی لوقمانی دەردم زوو بە فریادم کەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|