تێکۆشین
Appearance
ئازیز بەهارە دنیا نەخشاوە | کەژ و کێو وەک بووک بە گوڵ خەمڵاوە |
خەیمەی گوڵاڵان بە سەد هەزار ڕەنگ | سەوز و سوور و زەرد وەک پارچەی فەرەنگ |
ئافەرین بەهار هەزار ئافەرین | ئەکەی بە بەهەشت سارا و سەر زەمین |
دەشتی پووشی وشک ئەکەی بە گوڵزار | ئەبڕی کەوای سەوز بە باڵای چنار |
بوڵبوڵ لە گوڵشەن کەو لە نساران | چریکەی شاهین لە سەر کۆساران |
بە زوانی حاڵ دەڵێن ئەی میللەت | سەرێ دەربێنن لە بەحری غەفڵەت |
بۆچی نازانن چلۆن فەوتاون | چلۆن لە گەلی بەشەر جێماون؟ |
هەرکەس کە جێما نەکا پەلە پەل | هەتا قیامەت ناگاتە ناو گەل |
مەگەر بە ئەسپی زانین و عیرفان | ئەویش بێتە ڕیز باقی هاوسەران |
ئەمریکا هەر وەک ئێمە نەزان بوو | لەبەر نەزانی زۆر پەرێشان بوو |
چوونکە تێکۆشان بوون بەو پیاوە | ناویان مەشهوورە بە ڕووی دنیاوە |
ئێستەش یەگانە دلێری هەیجان | ئاتەش میللی تێر سەراسەر دنیان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|